هەرێم نیوز
فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغداد رایدەگەیەنێت، بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی پێنج چاوەڕێی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق دەكەین.
وتیشی،"تیمێكی تەكنیكیی هەرێم لە بەغداد بوون و لەگەڵ تیمی فەرمانگەی ژمێریایی وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینی بوون و كارەكان تەواوبووە و چاوەڕێی وەزیری دارایی عێراق دەكرێت كە بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدات".
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم ، فارس عیسا دەشڵێت، "ئەركی حكومەتی عێراقە سەروەریی و ئاسایشی خاكی عێراق بپارێزێت و چونكە هێرشانە زیانیان هەبووە و ئەوەی گرنگە رێككەوتن لە نێوان هەرێم و بەغداد كراوە"