هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت و رۆژی یەکشەممە کئتایی دێت، دەشڵێت، ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی 7ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ( ٢٥ ی تەمووزی ٢٠٢٥ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت و ڕۆژی یەک شەممە (٢٧ ی تەمووز ٢٠٢٥ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو خانەنشینانەی لە چوارچێوەی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن، دەتوانن هەر ئەمڕۆ پێنج شەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ، وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ پێنجشەممە بڕی 974 ملیار و 813 ملیۆن دیناری وەک شایستەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژهی بهوهشكرد، سبەی هەینی (25ی تەموزی 2025) دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.