هەرێم نیوز
بەهۆی خەرجنەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن بەغداوە بۆ ماوەی سێ مانگ، هاووڵاتیان لە دۆخێکی خراپی دارایی دەژین، ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ڕێککەوتن لەگەڵ بازرگانان دەکات بە مەبەستی هاوکاریکردنی هاووڵاتیان.
شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی بەغدا دەستی بەسەر مووچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان دا گرتووە. هەستاون بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیا و شوێنە بازرگانیی و مۆڵە گەورەکانی دهۆک، بۆ ئەوەی سەرجەم کەلوپەلەکانیان نرخی کۆ بە هاووڵاتیان بفرۆشن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک دەشلێت: ئەو کەلوپەلانەی داشکاندنیان بۆ دەکرێت، سەرجەمیان بابەتی خۆراکیین، وەک، ڕۆن، شەکر، برنج، سەرجەم بابەتە پاقلەمەنییەکان و لەگەڵ دەیان بابەتی دیکەی پێویستی خەڵک.