هەرێم نیوز
ڕاوێژکارێکی سوودانی هۆکاری نەناردنی پارە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات.
حوسێن عەللاوی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی میدیای ڕایگەیاند، بەهۆی هۆکاری هونەری ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق پارەی نەناردووە، ڕێککەوتنی سیاسی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بڕیارەکان لەبارەی مووچە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی جێبەجێکردووە و داهاتی نانەوتی ناردووە، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت، هەروەها گفتوگۆکان لەبارەی لێکتێگەیشتنێکی کردەیی لێکەوتەوە، ئەم ڕێککەوتنەی کراوە زۆر گرنگە.
ناوبراو، باسی لەوەشکرد، نابێت جیاوازی لەنێوان فەرمانبەران بکرێت و پێویستە بەیەک چاو سەیری هەموو فەرمانبەرانی عێراق بکرێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتیکردەوە، دەبێت چارەسەرێکی درێژخایەن بکرێت و هەروەها حکومەتی عێراق وەک نیازپاکی یاسای بودجەی هەموار کردەوە، هەولێر و بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان نیازپاکیان هەیە، دەبێت پابەندییەکی درێژخایەن هەبێت.