دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

زیاتر لە ٤٠٠ هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی پێنج لە ڕێگەی ئامێرەکانی ئەی تی ئێمەوە وەردەگرن

هەرێم نیوز
ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەی "هەژماری من" بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە ٤٠٠ هەزار مووچەخۆر مووچەی مانگی پێنج لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە وەربگرن.

 بەپێی ئامارەکان، ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەکە لە ٧٣٥ هەزارەوە بۆ زیاتر لە ٩٠٠ هەزار بەرزبووەتەوە. هەروەها، بۆ مووچەی ئەم مانگە، زیاتر لە ٨ هەزار و ١٠٠ خانەنشین دەتوانن پارەکانیان لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە ڕابکێشن، کە ئەم ژمارەیە دوو هێندەی مانگی ڕابردووە.

تیمی "هەژماری من" دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە پێویست بە پەلەکردن و ڕیزبەستن لە بەردەم ئامێرەکانی ATM ناکات، چونکە تیمەکانیان بە بەردەوامی چاودێریی ئامێرەکان دەکەن و پڕیان دەکەنەوە بۆ ئەوەی لە هەموو کاتێکدا پارەیان تێدا بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP