دواین هەواڵ

ئابوری‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

کەی مووچە دەگاتە هەرێم؟

هەرێم نیوز
بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچێتە بەغدا. راشیگەیاند: ''سبەی تاوەکو نیوەڕۆ، پارەی مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت''.

 بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ''بەهۆی هۆکاری تەکنیکییەوە ئەمڕۆ پارەی مووچەی مانگی ئایار نەنێردرا، بەڵام بڕیارە سبەی تاوەکو نیوەڕۆ بنێردرێت و رۆژی دواتر دەست بە دابەشکردنی بکرێت''.

ئەو سەرچاوەیە وتی: ''هەر سبەی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 6 دەستپێدەکات، دواتر لیستەکە رادەستی وەزیری دارایی عێراق دەکرێت''.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی، ''سبەی شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی داهات و خەرجی مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دواتر و رێکارەکان تاوتوێ دەکەن''.

لەبارەی خشتەی مووچەی مانگی ئایار، ئەو سەرچاوەیە وتی، ''هەر سبەی دوای گەیشتنی پارەکە، خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار رادەگەیێندرێت؛ لیستەکە بە هەمان شێوەی مانگەکانی پێشوو دەبێت و هەوڵدەدرێت لە کەمترین کاتدا مووچەی هەموو فەرمانبەران دابەشبکرێت''.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP