هەرێم نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، هەر کات پارە هات، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، دەشڵێت، تەنانەت ڕۆژانی هەینی و شەممەش دابەشکردنی مووچە ڕاناوهستێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ناردنی موچە رەزامەندیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەیە، هەروەها هەندێك وردە بیانو هەبو بۆ نەناردنی وەك نەبونی پارەی نەختینەیی، بەڵام چارەسەر کراون.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هەركات پارە بگات، ڕاستەخۆ دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پارە بنێردرێت، تەنانەت لە ڕۆژانی هەینی و شەممەش فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی دەگەڕێنەوە بۆ دابەشكردنی موچە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕیاریدا بە رەوانەكردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم پشكی بەغدای لە داهاتە نانەوتییەكان رەوانەكرد و ئەو بەشە نەوتەشی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ كرد كە ئێستا لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بەرهەمدەهێندرێت.