دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ هۆشداری توند بە ئێران و گوروپە چەکدارەکان دەدات

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەستەمە داوا لە ئیسرائیل بکرێت کە هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت و دەشڵێت، "دوو هەفتە دەدەم بە ئێران، دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆش خۆیان دێن یان نا" و "نیگەرانین گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران هێرش بکەنە سەر بەرژەوەندییەکانمان و [ئەگەر وابکەن] بە تووندی وەڵامیان دەدەینەوە."

دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و وتی: "گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دەکەین، بزانین لەدوای ئەوە چی روودەدات."

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە کە ئێران نزیکبووە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆم.

هەروەها دۆناڵد ترەمپ باسی ئەو دوو هەفتەیەی کرد بۆ ئێرانی داناوە و دەڵێت، "وابزانم دوو هەفتە کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بزانین ئێرانییەکان بە هۆش دێنەوە یان نا." وتیشی، ئەو ماوەیە زۆرترین ماوەیە کە پێی داون.

لە درێژەی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە، رەنگە پشتگیری لە ئاگربەست بکات بەپێی هەلومەرجەی کە هەیە.

دواتر باسى له‌ دانوستاندنى نێوان ئێران و ئه‌وروپا كرد و گوتى، "ئێران ده‌یه‌وێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ بكات نه‌وه‌ك ئه‌وروپا" سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا گه‌شبین نه‌بوو به‌وه‌ى ئه‌وروپییه‌كان بتوانن هاوكار بن له‌ وه‌ستاندنى شه‌ڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP