هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ له جنیف دانوستاندنى نێوان وڵاتانى ئه‌وروپا و ئێران به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام جگه‌له دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامى گفتوگۆیه‌كان به هیچ خاڵێكى رێككه‌وتن نه‌گه‌یشتن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له جنیف كۆبوونه‌وه‌ى وەزیری دەرەوەی ئێران و وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، به ئاماده‌بوونى كایا كالاس به‌رپرسى كاروبارى سیاسى یه‌كێتى ئه‌وروپا. ئامانجى دانوستاندنه‌كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران و هه‌وڵى دیپلۆماسی بوو بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و شه‌ڕه‌ى له نێوان ئێران و ئیسرائیل هه‌یه.
له دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه شاندى ئێران كه عه‌باس عێراقچى وەزیری دەرەوەی ئێران سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد، هیچ لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌نووسان نه‌دا، كه‌چى كایا كالاس له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى وتى، "عێراقچى نیازى خۆى نیشان داوه بۆ دانوستاندن له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى و بابه‌ته‌كانى تر، هه‌روه‌ها ئێمه‌یش پابه‌ندین به‌وه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین و دانوستاندنى ئه‌مجاره‌مان دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى تێپه‌ڕ ده‌كات و كارده‌كه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان".
دوای كۆبونەوەكە یۆهان وادپۆڵ، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیە رایگەیاند، "بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران مەترسییەکی گەورەیە و لەگەڵ هاوتا فرەنسی و بریتانییەکەم گفتوگۆی جیدیمان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەمان کرد".
لایخۆیەوە دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند، راشکاون كە نابێت ئێران چەکی ئەتۆمی هەبێت، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بەردەوامیدان بە دانوستاندن لەنێوان ئیسرائیل و ئێران. هەروەها، هانی ئێران دەدەن لە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام بێت.
هاوكات ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فرەنساش رایگەیاند، بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هەڕەشەیەکی گەورەیە، لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەکرێت ئەو پرسە چارەسەر بکرێت. بۆیە لە داهاتو لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە لەسەر هێڵ دەبن.
وەزیری دەرەوەی فڕەنسا، باسی لە هەڵوێستی ئێران لەبارەی کۆبونەوەکان کرد و وتی، "عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی پێشاندا بۆ بەردەوامیی ئەم کۆبونەوانە و ئێران ویستی خۆی بۆ دانوستاندن لەسەر پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی پێ راگەیاندین".