دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: هەر هێرشێك بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی (بوشەهر) لێكەوتی كارەساتباری دەبێت

هەرێم نیوز
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی رایدەگەیەنێت لێدوانی نادروستی ئیسرائیل لەبارەی وێستگەی ئەتۆمی (بوشەهر)، دەریدەخات پێویست بوونی زانیاری روون و ورد هەیە. ونابێت هەرگیز هێرش بكرێتەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان.

ئامژە بەوەشدراوە، نابێ جەنگ كاریگەریی لەسەر دامەزراوەو كەرەستە ئەتۆمییەكان هەبێت و هەر هێرشێك بۆسەر وێستگەی ئەتۆمی (بوشەهر)ی ئێران لێكەوتی كارەساتباری دەبێت.

ڕافایل گرۆسی راشیگەیاند: چارەسەری دیپلۆماسی لەناو دەستماندایە ئەگەر ئیرادەی سیاسی هەبێت، ئێمە دەتوانین گەرەنتی پرۆسەی پشكنینی ئەتۆمی تۆكمە بكەین بەگوێرەی هەر رێككەوتنێك كە لەگەڵ ئێران بكرێت.

وتیشیڵ تێبینی تیشكدانەوەی ئەتۆمیی لە دامەزراوەكانی ئێراندا نەكراوە، بەڵام مەترسی هەیە.

دەشڵێت، لەژێرخانی كارەبایی وێستگەی (نەتەنز) دراوە، كە كاری پیتاندنی یۆرانیۆمی تێدا دەكرێت، بینایەكی ئامێری (سەنتەرفیوج) بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە زیانی بەركەوتووە، هەروەك 4 بیناش لە وێستگەی ئەسفەهان زیانیان بەركەوتووە.
(پێشتر وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل باسی لەوەكرد ئیسرائیل لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری ئێرانی داوە، بەڵام دواتر راستیی ئەم زانیارییە رەتكرایەوە)



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP