هەرێم نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند: فەرمانم داوە هێرشەکان بۆ سەر ‘دامەزراوەکانی ڕژێم’ی ئێران چڕتر بکرێنەوە.
ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر ‘دامەزراوەکانی ڕژێم’ لە تاران چڕتر بکەنەوە بە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئەو ڕژێمە.
لە بەیاننامەیەکدا وتی: دەبێت لە هەموو دامەزراوەکانی ڕژیم و ئامرازەکانی سەرکوتی خەڵک، وەک بەسیج و هەروەها بنکەی دەسەڵاتی ڕێژیم، وەک سوپای پاسداران، بدەین.