دواین هەواڵ

جیهان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕۆیتەرز: ئێران سفرکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز

بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تاران ئامادەیە دانوستان لەسەر سنووردارکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بکات، دەڵێت، "ڕۆڵی زلهێزەکانی ئەوروپا لە ئێستادا زیاتر بەرچاو کەوتووە، چونکە تاران ئامادە نییە لە بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیلدا پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکادا بکات".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە وتی: تاران دەبێت گوێ لە دەستپێشخەریی سێ وڵاتی ئەورووپایی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی بگرێت.

ئەو بەرپرسە ئێرانییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت: پیتاندنی سفر بەبێ گومان ڕەتدەکرێتەوە، بەتایبەتی ئێستا کە ئێران لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە.

بڕیارە ئەمڕۆ ئێران و چەند وڵاتێکی ئەوروپای لەبارەی پرسی ئەتۆمییەوە کۆببنەوە. باس لەوە کراوە ترەمپیش لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی لەم بارەیەوە لە ڕاوێژدا بووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP