دواین هەواڵ

کلتور‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هونەرمەندی شێوەکار قەرەنی جەمیل، کۆچی دوایی کرد

هەرێم نیوز

قەرەنی جەمیل، یەکێک لە دیارترین هونەرمەند و شێوەکارەکانی کورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 71 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە قەرەنی جەمیل، هونەرمەندی شێوەکاری کورد بەهۆی نەخۆشییەوە لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و لەدوای خۆی سەتان تابلۆی هونەریی بەرز و ناوازەی بەجێهێشت.

قەرەنی جەمیل لەدایکبووی ساڵی 1954ـی شاری هەولێر بوو، ساڵی 1977  بڕوانامەی دبلۆمی لە پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی بەغدا بەدەست هێنا و هەر ئەم ساڵەش یەکەم پێشانگای لە هۆڵی قوتابخانەی ئەیوبیەی هەولێر کردەوە.

قەرەنی جەمیل دەیان پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و ئەوروپا کردووەتەوە و یەک لە ناودارترین هونەرمەندانی شێوەکاری کوردە کە بەهۆی ئاستی رووناکبیریی و بەهرەمەندییەکەی کەسایەتییەکی خۆشەویست و رێزلێگیراوی هەموو کوردستان بوو.

ئەو هونەرمەندە بەناو و دەنگەی کوردستان لە سەرجەم تابلۆکانیدا رەگەزێکی مێژوویی، کولتووری یان سرووشتیی کوردستان رەنگیداوەتەوە و لە ماوەی تەمەنی هونەریدا بەشداریی لە زیاتر لە 30 پێشانگای تایبەت و هاوبەشی لە کوردستان و عێراق و شارەکانی وەکو بارسێلۆنا، رۆما، ڤالێنسیا، برۆکسل، کۆپنهاگن و چەندین شوێنی تری جیهان کردووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP