*شوان ئه‌حمه‌د کردوویه‌تی به کوردی
* له ئێستادا ئاستی ڕۆمان نووسین له وڵاته‌كه‌دا چۆن ده‌بینیت؟
- ئه‌و ڕووداوه سیاسیانه‌ی وڵات به خۆیه‌وه بینی، پشێوی و نا ئارامیه‌كی زۆری له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا دروستكرد، به‌جۆرێك چاوه‌ڕێی ئه‌و داڕمان و له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شانه نه‌ده‌كرا كه له‌وڵاتانی بلۆكی رۆژهه‌ڵاتدا رویدا.
له‌م ماوه كورته‌دا هه‌لومه‌رجی ڕۆمان كامڵ نه‌بووه، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكی ده‌وێت تا گوزارشت له‌و بارودۆخه تازه‌یه بكات. به تایبه‌ت ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له ڕووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و کولتووریەوه، ڕویاندا.
لای ئێمه ڕۆمان و ئه‌ده‌ب، به شێوه‌یه‌كی لە ڕادەبەدەر كه‌وتبوونه ژێرباری چه‌ند كۆتو‌بەندێکی قورس و نه‌ویستراوه‌وه. ئه‌مه‌ش گوایه به مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی ئامانجه پیرۆزه‌كانی گه‌ل و نیشتمانه.
له‌به‌رئه‌وه به درێژایی ئه‌م قۆناغه هیچ شتێكی وه‌ها به‌ده‌رنه‌كه‌وت، گوزارشت له گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌ده‌ب یان ڕۆمان یان شیعر بكات. سیاسه‌ت تا ئه‌وپه‌ڕی چووبوه نێو ناوه‌ڕۆكی ئه‌ده‌به‌وه. هه‌رئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دروستكردنی كه‌لێنێكی گه‌وره، له نێوان ئه‌ده‌ب و خوێنه‌راندا.
* له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ڵام ده‌بینین هه‌ندێك كاروبه‌رهه‌می وه‌ها هه‌یه كه ڕه‌خنه مافی ته‌واوی داونه‌تێ؟
- ئه‌و كارانه‌ی تۆ باسیان ده‌كه‌یت، ژماره‌یان هێنده نیه‌و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاڕاسته‌یه‌كی یاخود بڵێین خه‌سڵه‌تێكی ڕۆمانسیانه‌یان هه‌یه. ئه‌و ڕۆمانانه‌ی به‌ڕاستی سه‌ره‌نجیان راكێشابم ئه‌مانه‌ن: (سپێده‌یه‌كی به ئازار، له‌وپه‌ڕی هه‌ڵچوندا، له نێوان سێبه‌ر و روناكی)دا.
ئه‌مانه چه‌ند ڕۆمانێكن، هه‌وڵی وێنه‌گرتنی زۆر له ئێش و ئازاری ئه‌و قاره‌مانانه ده‌ده‌ن كه هه‌ست به دابڕان و جوێبوونه‌وه ده‌كه‌ن له واقیع. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره ڕۆمانانه‌ش به‌ر له ڕه‌خنه‌گر، کاریگەری خۆی لەسەر دڵ و دەرونی خوێنەر دەبێت.. هاوکات پاش ڕووداوه‌كانی به‌هاری پراگ، ڕۆمانی نهێنی گه‌شه‌ی سه‌ند كه گوزارشتی له‌و قۆناغه ده‌كرد. هه‌ربۆیه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌ندێك به‌رهه‌می له‌وجۆره بڵاوكرایه‌وه.
* تۆ چۆن له پرۆسه‌ی ڕۆماننووسین ده‌گه‌یت، پاش ئه‌وه‌ی ڕۆمان و چیرۆكه‌كانت بۆ چه‌ند زمانێكی ئه‌وروپی، وه‌ك: (ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئیتالی) وه‌رگێڕدران؟
- به‌رله هه‌رشتێ من به‌م وه‌رگێڕانانه به‌خته‌وه‌رم، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌رگاكان له به‌رده‌م شۆره‌ت و نێوبانگی نووسه‌ردا ده‌كاته‌وه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له ئه‌ده‌بی گه‌لانه‌وه ده‌گوزێته‌وه بۆ ئه‌و میلله‌تانه‌ی تر كه به زمانی جیاواز ده‌دوێن. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش گرنگیم به ڕۆمان نووسیندا، چونكه له‌وەها هه‌لومه‌رجێکدا نووسینی رۆمان، وه‌ك یه‌ك خزمه‌تێكی گه‌وره پێشكه‌ش به نوسه‌ر و خوێنه‌ر ده‌كات.
من ده‌توانم له ڕۆماندا گوزارشت له‌وشتانه بكه‌م كه مه‌به‌ستمه. لێره‌شدا په‌نا نابه‌مه به‌ر ڕاسته‌وخۆیی، به‌ڵكو زۆرجار ئاماژه به‌كاردێنم. به‌ڵێ هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه كه له ناوه‌ڕۆكیدا داوەریکردنی هه‌ڵوێستێك یاخود ده‌سه‌ڵاتێك له‌خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام پێویسته فه‌زای گشتی ڕۆمان له‌مجۆره فۆرمه به‌رته‌سكه بچێته ده‌ره‌وه، گه‌ر نا ئه‌وا خەسڵەتی ئه‌ده‌ب یان ڕۆمان له ده‌ستده‌دات و ده‌بێته دروشمێكی سیاسی ته‌حریزی بێپه‌رده.
* خوێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كانت تێبینی ئه‌وه ده‌كات كه تۆ زیاد له بابه‌ته‌كانی تر، بایه‌خ به (سێكس و كۆمیدیا) ده‌ده‌یت. چی هانتده‌دات بۆ وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زیاد له مه‌سه‌له‌كانی تر؟
- به درێژایی ڕۆژگار و له هه‌موو جێ و شوێنێكدا، سێكس ده‌چێته قوڵایی هه‌موو كه‌سێكه‌وه. بۆیه چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌یه‌كی وا پێویستی به وردی و كارامه‌یی هه‌یه، گه‌ر نا ئه‌وا ده‌بێته ئه‌ده‌بێكی وروژێنه‌ری سووك و بێبه‌ها. كۆمیدیاش بۆخۆی جۆره چێژێك ده‌به‌خشێته ده‌روونی ئه‌و خوێنه‌ره‌ی، ئه‌رك و زه‌حمه‌تی ژیانی رۆژانه سه‌رشانی قورسكردووه.
* كێن ئه‌و ڕۆماننووسانه‌ی، سوودت له ئه‌زموونی نووسینه‌كانیان بینیووه؟
- له سه‌ره‌تادا به‌رهه‌مه‌كانی دی. ئیچ. لۆرانسم خوێنده‌وه، ماوه‌یه‌كیشه به‌رهه‌مه‌كانی ئەلبرتۆ مۆرافیا ده‌خوێنمه‌وه. جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان به‌رهه‌می ئه‌م دوو نووسه‌ره‌دا هه‌یه..
لۆرانس مڕۆمۆچی هاوڵاتی ئینگلستانت نیشان ده‌دات، له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگەیه‌كی داخراوی سنوودار و گه‌نده‌ڵدا. له كاتێكدا مۆرافیا له جیهانێكی زۆر كراوه‌تردا ده‌ست پێده‌كات. كراوه‌تر له جیهانه‌كه‌ی لۆرانس و تێیدا گوزارشت له تراژیدیای سێكسی قاره‌مانه‌كانی ده‌كات له نێو جیهانی هاوچه‌رخدا، ئه‌و جیهانه‌ی لێوانلێوه له جوڵه و كرده‌گی.
* هه‌ندێك ده‌ڵێن تۆ له‌و كه‌سانه‌ی به ڕۆمانه‌كانی فلادیمێر نابۆكۆف سه‌رسامیت، به تایبه‌تی ڕۆمانی (لۆلیتا)، ئایا ئه‌مه ڕاسته؟
* هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌كانی نابۆكۆفم خوێندۆته‌وه‌و به‌و توانا زۆره‌شی سه‌رسام بووم كه هه‌یه‌تی، بلە هەمبەر گۆڕینی شته ساده و ئاساییه‌كان بۆ جیهانی ڕۆمان، به‌بێ هیچ كه‌موكوڕییه‌ك.. من بۆخۆم توانای ئه‌وه‌م نییه.
نابۆكۆف له هونه‌ری ڕۆمان و چیرۆكنووسیندا، له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه. له ڕۆمانی (لۆلیتا)دا مه‌رگه‌ساتی ملیۆنه‌ها له‌و كچه گه‌نج و پیاوه به ته‌مه‌نانه‌م بینی كه هه‌ردوو پاڵه‌وانه‌كه به شێوه‌یه‌كی قەشەنگ، له‌م ڕۆمانه‌دا به‌رجه‌سته‌یان كردووه.
له‌و ڕۆمانه‌دا چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه و نادیار هه‌یه كه هێشتا ڕه‌خنه‌ی هاوچه‌رخ ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه، چونكه ڕۆمانهکە به‌ته‌نها به‌سه‌رهاتی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان كچێكی منداڵ و پیاوێك نیه له‌ته‌مه‌نی باوكی‌دا( وه‌ك هه‌ندێك پێیان وایه)، به‌ڵكو ئه‌مه بۆخۆی بریتیه له قه‌یرانی ئه‌و كۆمه‌ڵگەیه‌ی له واقیعدا، له‌مجۆره نمونانه دورست ده‌كات. ئه‌مه‌ش وێنه‌یه‌كه له پیواری ئه‌و هۆشیارییه‌دا دروست ده‌بێت کە پێویسته به‌ره‌و ڕه‌هه‌نده بێسنوره‌كان بچێت.
* ئه‌مه به‌ره‌و ئه‌و هه‌سته ڕه‌خنه‌ییه‌مان ده‌بات كه تۆ هه‌ته، به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی به‌م دواییه كتێبێكت به‌ناوی (هونه‌ری ڕۆماننوسینه‌وه) بڵاوكرده‌وه، ئێستا تۆچۆن ده‌ڕوانیته پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن؟
- پێویسته باس له‌وه‌بكه‌م كه من له هه‌لومه‌رجێكی ناهه‌مواردا ئه‌م كتێبه‌م نوسی، ئه‌گه‌رچی له پارسیشدا ده‌ژیم.. تاراوگه به مانای داوه‌شان و دروكه‌وتنه‌وه‌ش له نیشتمان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، وێنه‌ی هه‌مه‌جۆر و ئاڵۆزكاو له مێشكی مرۆڤدا ده‌خولقێنێ كه بواری لێكتێگه‌یشتن و جیاكردنه‌وه‌ی شته‌كانمان ناداتێ..
ماوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانی دیستۆفسكیم خوێنده‌وه‌و به پێویستمزانی سه‌رله‌نوێ به‌و دید و بۆچونانه‌دا بچمه‌وه كه تایبه‌ته به‌م نوسه‌ره مه‌زنه.. ئه‌و (گه‌مژه‌یه‌ی) دیستۆفسكی باسیدەکات له هەموو كات و شوێنێكدا ئاماده‌یه.. ده‌كرێت هه‌مان شت ده‌رباره‌ی (برایانی كارامازاۆف و تاوان‌و سزا)ش، بڵێین. ئه‌م نوسینانه واتلێده‌كه‌ن، هه‌ستبكه‌یت كه‌سێكی دیكه‌یت و خودی خۆت نیت.
لێره‌دا ویستم ئه‌وه بڵێم كه‌دیستۆفسكی و به‌رهه‌مه‌كانی، پێویستیان به لێكدانه‌وه‌ی نوێ هه‌یه. پێویسته ڕه‌هه‌نده ده‌روونیه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی ئاشكرا بكرێت، بۆئه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی به‌رفراوانترمان له‌سه‌ر كار و به‌رهه‌مه‌كانی هه‌بێت.
ئه‌م كتێبه‌م له ڕوانگه‌ی ڕۆماننوسێكه‌وه نووسیوه، زیاد له‌وه‌ی له دیدی ره‌خنه‌گرێكه‌وه بێت. گه‌ر هاتوو ڕه‌خنه‌گر له توانایدا بوو له ڕوانگه‌ی ڕۆماننوسێكه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێکستەدا بكات كه دێته به‌رده‌ستی، ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌دام زۆر له‌و بڕیاره نامه‌عقولانه‌ی ڕه‌خنه‌گران ده‌یدەن، سه‌رله‌نوێ بكه‌ونه‌وه به‌ر پشكنین و چاوپێداخشانه‌وه.
* چۆن ده‌ڕوانیته كه‌له‌پوری ڕۆمانی كۆمیدی؟
- ڕۆمانی كۆمیدی، زۆر جار له‌باریدایه گوزارشت له‌وه بكات كه نووسه‌ر مه‌به‌ستیه‌تی، ئه‌مه‌ش لای هه‌مووان شتێكی ڕوون و ئاشكرایه، به‌ڵام گرفتی ڕۆمانی كۆمیدی له مڕۆدا ئه‌وه‌یه، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌هه‌مان ئه‌و چاوه سه‌یری ناكات كه سه‌یری جۆره‌كانی تری ڕۆماننوسینی پێده‌كات.
كاره‌كته‌ری دۆن‌كیشۆت به هه‌موو مانایه‌ك كۆمیدیه، گه‌ر نا ئه‌ی چۆنچۆنی سووربونی ئه‌و له سه‌ر به‌رده‌وامبوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه نه‌خۆشه‌كانی، به هه‌ر جۆرێك و به هه‌ر نرخێكبووه لێكبده‌ینه‌وه؟
من له كاره‌كانمدا ته‌نز و گاڵته‌جاڕی به‌كاردێنم، تا له‌رێیه‌وه گوزارشت له هه‌ندێ لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دیسپۆتیزمی بكه‌م. ئه‌م گاڵته‌جاریه‌ش له‌وڵاته‌كه‌ی خۆمدا چه‌ند گرفتێكی بۆ دروستكردم. من پێموایه گه‌ر هاتوو گیانی نوكته‌بازی به چاكی به‌كارهێنرا، ئه‌وا ده‌بێته وێستگه‌یه‌كی گرنگ تا هونه‌ری چیرۆك ئه‌و واقیعه تەڵخ و ڕه‌شه تێپه‌ڕێنێ كه له چیكۆسلۆفاكیا له ئارەدابوو.
* سەرباری هەموو ئەوانەش كه‌چی هه‌ستكردن به پوچگه‌رایی، به ئه‌زمونی قاره‌مانی ڕۆمانه‌كانته‌وه دیاره؟
- لای من قاره‌مان ناتوانێت له‌مجۆره هه‌ستكردنه قوتاریبێت، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی تیایدا ده‌ژی، زۆر له‌و به‌هێزتر و باڵاده‌ستره‌و توانای ئه‌وه‌ی نییه خۆی له‌و هێزانه راپسكێنێ كه جڵه‌وی ده‌كه‌ن، یان له‌وانه‌ی هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ده‌ده‌ن.
بۆیه ده‌بینیت به گیانی نوكته‌ی تاڵ و زبر كه زۆرێك له گه‌نده‌ڵی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاتانه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و كاره ده‌كات. ڕه‌نگه له‌مه‌دا چارلز دیكنز باشی پێبكات، كاتێك ڕه‌خنه‌كانی ئاڕاسته‌ی هه‌ندێك له‌و خه‌سڵه‌ت و دیارده دزێو و نه‌ویستراوانه كرد كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی ڕۆژگاری خۆیدا، له‌ئاره‌دابوون.
سه‌رچاوه:
ئه‌م گفتوگۆیە خاتوو گریس یۆنگ له‌رۆژنامه‌ی (ئابریش تایمز) له‌گه‌ڵ میلان كۆندێرا سازیداوه و ده‌قی ته‌رجه‌مه‌كراوەکەی به زمانی عه‌ره‌بی، له‌گۆڤاری (افاق عربیە)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.