هەرێم نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان بە بانگهێشتی فەرمی سەرجەم حزبەكانی ئاگاداركردووەتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەك لە پیرمام كە سبەینێ كاتژمێر (11) بەڕێوەدەچێت و سەبارەت بە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و بڕیاری نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە، بەشێك لە حزبەكان بڕیاریان داوە بەشداری بکەن.
* ئەو حزبانەی بەشداری دەكەن:
- پارتی دیموكراتی كوردستان
- یەكێتی نیشتمانی كوردستان
- حزبی شیوعی كوردستان
- حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان (كوردسات)
-بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان
ئەمەش لە کاتێکدایە، سبەی مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە و پێکەوە بڕیارێکی هاوبەش لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەدەن.
دوای ڕەوانەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم بۆ بەغدا، تەیف سامى، وەزىری دارایی عێراق، ڕۆژی چوارشەممە 28ی5ی 2025، بە نووسراوێک حکوومەتی هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردووەتەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت مووچە نانێرێت، بە پاساوى ئەوەى، هەرێمەکە بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە و ئەوەى بەستووەتەوە بە پابەندبوون بە بڕیارى دادگاى فیدراڵی و یاسای بودجەى گشتى .
لە بەرانبەردا مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە، 29ـی 5ی 2025، ڕایگەیاند: "ڕای گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە."
لەلایەکی دیکەوە ئێوارەی دوێنێ، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی وەڵامی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراقی دایەوە و تاێیدا هاتبوو، ئهو ئاراستهیهی وهزارهتی دارایی فیدراڵ بۆ دیاریكردنی پشكی ههرێمی كوردستان و به پشتبهستن به خهرجی ڕاستهقینه (الإنفاق الفعلي) گرتوویهتییهبهر، پێچهوانهی مادده و بڕگهكانی دهستووری عێراقه بهتایبهتی ماددهی (121/ سێیهم) كه تێیدا هاتووه، پشكی ههرێمهكان و پارێزگاكان له داهاته فیدراڵییهكان به دادپهروهرانه تهرخان دهكرێت و له ئهستۆی حكوومهتی فیدراڵدایه. بۆیه لهم سۆنگهیهوه دهبێت پشكی ههرێمی كوردستان له داهاته فیدراڵییهكان نهك له خهرجی ڕاستهقینه، تهرخان بكرێت.