دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: ئامانجی سەرەکی پارتی خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە

هەرێم نیوز 

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بە بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووە و رایگەیاند، پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە. 

ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی لقەکانی پارتی کۆبووەوە کە بەم دواییانە ئەرکی بەرپرسیاریەتیی لقەکانیان پێ سپێردراوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕێنمایی پێویستی پێدان و ڕایسپاردن کە لە ئاست ئەرکە گرنگەکانیاندا بن و نزیک بن لە خەڵک و بەشێوەیەکی باشتر و زیاتر خزمەتی خەڵک بکەن، چونکە پارتی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان دامەزراوە و ئامانجی سەرەکی پارتی، خزمەتکردنی خەڵکی کوردستانە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، لەم بارەیەوە جێگری سەرۆکی پارتی ، جەختی کردەوە کە خەڵکی کوردستان هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانی نابێت و دەبێت ڕێز لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و مافەکانی بگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، پارتی وەک هەمیشە، لە سەنگەری پێشەوەی بەرگریکردنە لە مافەکانی گەلی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP