دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

داوا لە حاجیان دەکرێت لە هەرێم قوربانی بکەن

هەرێم نیوز
عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی،رایدەگەیەنێت: "ئەو حاجییانەی لە سعودیەن دەتوانن لە هەرێمی کوردستان قوربانی بکەن، هیچ لە خێرەکەی کەم نابێتەوە بەڵکو زۆر باشتریشە، چونکە سوودی بۆ گوزەران و دۆخی خەڵکی کەمدەرامەت و بواری ئابووری نێوخۆیی دەبێت."

ئاماژەی بەوەشدا "نرخی گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە، هەروەها لە سعودیە قوربانییەکی زۆر دەکرێت، بە رادەیەک لێیان زیاد دەبێت و دەینێرنە دەرەوە، بۆیە واباشترە حاجیان لە هەرێمی کوردستان لەرێگەی وەکیلەکانیانەوە قوربانی بکەن، هەم بازاڕی ناوخۆ دەبووژێتەوە هەم خەڵکی کەمدەرامەت سوودمەند دەبن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 6ی ئەم مانگە، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە؛ لەم جەژنەدا ئەو کەسانەی لە سعودیە حەج دەکەن و موسڵمانان بە سەربڕینی ئاژەڵێک قوربانی دەکەن. کاتی قوربانیکردن لەدوای نوێژی جەژنەوە دەستپێدەکات و تاوەکو خۆرئاوابوونی چوارەم رۆژی جەژن بەردەوام دەبێت.

رۆژی 28ـی ئایار سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان گەیشتنە مەککە و کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ حاجییەک نەماوە نەگەیشبێت.

ئەم ساڵ نزیکەی 34 هەزار کەس لە پارێزگاکانی عێراق حەج دەکەن و لە هەرێمی کوردستانیش پێنج هەزار و 120 کەس دەچنە حەج.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP