هەرێم نیوز
لە راپەڕین دوو کەس بەدەیان بێچووی باڵندە کێوییەکان، دەستگیر کران و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، “دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونمان کە هاوڵاتیەك هەڵساوە بە هینان و بردنی کۆمەڵیك باڵندەی کێوی.
ئەوەشی خستەڕوو، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی چواڕقوڕنە بەهاوکاری بازگەی ئاسایشی قەمتەران توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە هەڵساون بە هینانی 81 بێچووی باڵندی کێوی لەجۆری جیاواز.
باڵندەکان پێکهاتوون لە؛
– (52) دانە بەچکە مراوی کێوی
– (19) بەچکە بووکە سورە
– (6) دانە باشولکە
– (4) دانە کوندە پەپۆ
باسی لەوەشکرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لیکۆڵینەوە، پەڕاوی لیکۆڵینەوە بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە رێکخراوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.