دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

زانیاری نوێ لەبارەی شاندەکەی بەغدا کە بۆ کێشەی مووچە دێنە هەولێر

هەرێم نیوز

ئەندامێکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا هادی عامری وەکو نوێنەری چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ  بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە

رەحیم عەبوودی، ئەندامی دەستەی گشتیی رەوتی حیکمەی ئەندام لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "لەماوەی 48 کاژێری داهاتوودا هادی عامری بە یاوەری شاندێک کە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات دەگاتە هەرێمی کوردستان، لە سەرەتادا لەگەڵ بارزانی و دواتر لەگەڵ هەریەکە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، کڕۆکی کۆبوونەوەکەش لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە."

وتیشی، "سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، بەڵێنی دا ئەگەر کۆبوونەوەکە ئەنجامی هەبێت، ئەوا پێش جەژن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێوەی قەرز بنێرێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 28-05-2025، تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، هەرێمى کوردستانى ئاگادار کردەوە لەوەى چیدیکە ناتوانێت لە ناردنى پارەی مووچە بەردەوام بێت، بە پاساوى ئەوەى بڕى پشکى دیاریکراوى خۆى لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر ئەو پرسە؛ پارت و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ تاوتوێکردنی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ نەناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و رایانگەیاند، لە ئێستا گفتوگۆ و دانوستاندن بە باشترین چارەسەر دەزانن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP