دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

پۆلیسی سلێمانی ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە دراوسێکەی بە بەرد کوشت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ هەینی لە پیرەمەگروون کەسێک بە بەرد دراوسێکەی خۆی کوشت، پۆلیسی سلێمانیش بکوژەکەی دەستگیر کرد.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی پیرەمەگرون كە لە گەڕەكی ئاسۆس لە شارۆچكەی پیرەمەگرون شەڕ ڕویداوەو كەسێك بریندارە ، هێزەكانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو بریندار بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە كە بەرد كێشرابوو بەسەریدا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

دەشڵێت، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكانی پۆلیسی بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد ، سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە یەك كاتژمێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

بەوتەی پۆلیس، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س، ح ، ع لەدایكبووی 1980 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP