هەرێم نیوز
بەڕیوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی رایگەیاند، ناوی زیاتر لە 406هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی پەسندکراوە.
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی قۆناغی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناوی سەرجەم پێشمەرگە و فەرمانبەرانی دیکە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، دوای گەڕانەوەی ناوی سەرجەم پێشمەرگە و خانەنشین و بەشێک لە فەرمانبەران قۆناغی دابەشکردنی زەوی لەلایەن شارەوانییەکانەوە بەڕێوەدەچێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 406هەزار فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشین ناویان بۆ سوودمەندبوون لە وەرگرتنی زەوی لە ئەنجوومەنی وەزیران پەسندکراون.
بەڕێوەبەری بەشی یاسایی ئاماژەی بەوەکرد، کۆی گشتیی ئەو فەرمانبەر و پێشمەرگە و خانەنشینانەی سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە 450هەزار دەبن.