دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

جەمال کۆچەر: نابێت هیچ كه‌سێك پێش 60 ساڵی خانەنشین بكرێت

هەرێم نیوز 

ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، نابێت هیچ كه‌سێك پێش 60 ساڵی خانەنشین بكرێت، دەشڵێت، هەر لایەنێک پێش ئەو تەمەنە بانگەشەی خانەنشینی بکات کارێکی نایاساییە و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە. 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەپێی یاسا لە عێراق تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵییەوە دەستپێدەکات، واتە بە رۆژ و مانگ و ساڵ کەسەکە ئەو تەمەنەی تەواوکردبێت، هەر لایەنێک یان دامەزراوەیەک پێش ئەو تەمەنە بانگەشەی خانەنشینی بکات یاخود دەست بە مامەڵەکانیان بکات، کارێکی نایاساییە و رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک لە دامەزراوەکاندا لێکدانەوەی جیاواز بۆ یاسای خانەنشینی دەکرێت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی جۆرێک لە سەرلێشێواوی دروستبکات.

جەمال کۆچەر جەختیشیکردەوە، بە وردی چاودێری جێبەجێکردنی یاساکە و خانەنشینبوونی فەرمانبەران دەکرێت بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەران پارێزراوبێت و دامەزراوەکانیش لە کاری نایاسایی بپارێزرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP