دواین هەواڵ

وەرزش‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

ڕۆحی ئیتاڵیا و دیێگۆ لە ناپۆلی یە

هەرێم نیوز

سەرەڕای عەشقم بۆ ئینتەر و ئەو تۆپی پێیەی سیمۆنی ئینزاگی پێشکەشی دەکات، بەڵام ناتوانم خۆشحاڵی خۆم بشارمەوە بە بردنەوەی نازناوی سکۆدیتۆ لە لایەن ناپۆلییەوە بە ڕۆحی دیێگۆوە بە ڕۆحی تۆپی پێی گرینتای ئیتاڵیاوە ناپۆلی نازناوی ژمارە 4 ی لە مێژووی دا بە دەستهێنا چەندە خەمبارم بۆ باستۆنی و لاوتارۆ، بەڵام دڵخۆش و چاو پڕ لە فرمێسکم بۆ خۆشی ناپۆلێستا و ڕۆحی دیێگۆ. 

ناپۆلی ڕۆحی تۆپی پێی وڵاتی ئیتاڵیایە ئینتەریش جوانی و پاکی تۆپی پێی ئیتاڵیایە چەندە خۆشە بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا ئەمساڵ ناپۆلی پاڵەوانی کالچیۆ بۆڵۆنیا پاڵەوانی جام ئینجا ئەگەر ئینتەریش ببێتە پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ لە بەرامبەر پاریس سانت جێرمان ئەوا جوانترین کۆتایی وەرز دەبێت بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا.

کۆنتی سەلماندییەوە جارێکی تر ڕاهێنەری خولە و بۆ جاری 3 لەگەڵ 3 یانەی جیاواز ئینتەر و یۆڤی و ناپۆلی نازناوەکەی بە دەستهێنا سیمۆنی ئینزاگی و ئینتەریش جوانترین وەرز و جوانترین تۆپی پێیان پێشکەش کرد، بەڵام ئەوە بەس نەبو تا نازناوەکەیان لا بمێنێتەوە ئەمساڵیش.

سوپاس ناپۆلی و کۆنتی سوپاس ئینزاگی و ئینتەر بۆ پێشکەش کردنی خۆشترین وەرزی تۆپی پێ لە ئیتاڵیادا 

ئەنجامی کۆتایی یارییەکان:
ناپۆلی 2 ❌ 0 کالیاری
کۆمو 0 ❌ 2 ئینتەر
ناپۆلی پاڵەوان 🇮🇹🏆



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP