هەرێم نیوز
سەرچاوەیەكی باڵای بەغدا ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەوە وەڵامی فشارە ناوخۆی و دەرەكیەكاندا ڕەزامەندی دەربڕی موچە فەرمابەرانی هەرێم بنێرێت، بە دوو مەرج كە یەكەمەیان ئەوەیە پارەكە بە قەرزبێت و دوەمیش دروستكردنی لیژنەیەكە بۆ چارەنوسی موچەی حەوت مانگەكەی ئەمساڵ، هەروەها دەشڵیت، "سودانی تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو لیستەکانی موچەی هەرێمی کوردستان واژۆ دەكات".
سایتى "بەغداد لیەوم"ى عێراقى لە زارى بەرپرسەوە روونیکردەوە، سودانى دوو مەرجى سەرەکى هەیە "یەکەمیان ناردنى مووچە بە قەرز دەبێت و لەسەر هەرێم ئەژماردەکرێت لە دەرەوەى پشکى دیاریکراوى لە چوارچێوەى بودجەى گشتی".
مەرجى دووەم، وەک ئەوەى بەرپرسەکە ئاماژەى پێداوە، پێکهێنانى لیژنەیەکى هاوبەشە لە حکومەتى ناوەند و حکومەتى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى چارەنووسى مووچەى حەوت مانگى داهاتووى ئەمساڵ و، شێوازى چارەسەرکردنى لە چوارچێوەى یاسادا.
بەرپرسەکە وتیشى، "سودانى لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو لیستى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم واژوودەکات، وەک هەنگاوێک بۆ رەوانەکردنى بڕە پارەکە بۆ وەزارەتى دارایى هەرێم".