هەرێم نیوز
تیکتۆکەری بەنێوبانگی عێراقی ناسراو بە "حسحس"، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ شەممە، عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "هێزە ئەمنییەکانمان تۆمەتبار حوسام ئەمیر، ناسراو بە "حسحس"یان بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی بابەتی نەشیاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرد."
راشیگەیاند، "تۆمەتبار حوسام ئەمیر، لەلایەن دادگای کەرخەوە بڕیاری دەستگیرکردنی دەرکرابوو، بەڵام لە سەفەر بوو لە دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ لەکاتی گەڕانەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەستگیرکرا."
حوسام ئەمیر، ناوسراو بە "حسحس"، یەکێک بوو لە کەسە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی لە پلاتفۆرمی تیکتۆک، کە لایڤ و ڤیدیۆکانی ملیۆنان بینەریان هەبوو.
حوسام ئەمیر، ساڵی 1996 لە شاری فەللـوجەی ئەنبار لەدایکبووە.