هەرێم نیوز
مەزهەر محەمەد، ڕاوێژکاری ئابووریی سوودانی رایگەیاند، بەهای دۆلار لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو نزم بووەتەوە، ئەمەش بەهێزیی بەهای دیناری عێراقی نیشان دەدات.
ئاماژهی بهوهشكردووە، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، بەهای دۆلار نزیکەی لە %16 کەم بووەتەوە، هۆیەکەی زۆر ڕوونە، ئەویش گۆڕانکارییە لە سیاسیەتی گواستنەوەی دەرەکی، کە بانکی ناوەندی عێراقی پشتی پێ دەبەستێت.
ڕاوێژكارەکەی سودانی دەڵێت، ئاسانکاریی گواستنەوەی دراوی بیانی لە نێوان بانکە عێراقییەکان و بانکە بیانییەکان، کە ڕاستەوخۆ و بەشیێوەیەکی خێرا ئاسانکاریی بۆ مامەڵە دەرەکییەکان دەکات لە بەرژەوەندیی بازرگانی کەرتی تایبەت لە عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، هۆیەکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلار، بەکارهێنانی کارتی بانکییە لەلایەن گەشتیارانەوە، ئەمەش سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێناوە، بەتایبەتی کاتێک گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن، هەروەها پارێزگاریی لە یەدەگی زێڕ لە عێراق، بووەتە هۆی سەقامگیری بازاڕی دۆلار.