هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەنگه‌س کینگ و جەیمس لانکفۆرد ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا شانديكى ياوه‌ريان كرد و سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان كرد به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى و هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن.
سەرۆكایەتی هەرێكی كوردستان ئەمشەو بڵاویكردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، پێشوازيى له هه‌ردو ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شانديكى ياوه‌ريان كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودان به پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمریکا و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى لە بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆردا، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دۆخی سوریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
لایخۆیەوە نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئه‌مريكا له عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى. هه‌روه‌ها ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان لە بوارە جياكاندا کرده‌وه، به‌تايبه‌تى باسى له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، شاندى ميوان وێڕاى ستايشى پيشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد كه ئه‌مريكا به بايه‌خێكى زۆر و وه‌ك هاوپه‌يمانێك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له به‌رده‌واميى پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكا بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا که کونسوڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێم ئاماده‌ی بو، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌یيشتن، هه‌روه‌ها داكۆکييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌كه كرده‌وه.