دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

هەولێر؛ حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا

هەرێم نیوز 

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئافرەتێكی دانیشتوی پارێزگای موسڵ دوای دەركەوتنی نیشانەكان ڕوی لە خۆشخانەی هەولێر كردوە و دوای پشنین دەركەوتوە كە توشی نەخۆشیەكە بوە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی 5ی 2025، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كورستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربون تۆمارکرا، ئەویش ئافرەتێکی دانشتوی بعاجی سەر بە پارێزگای موسڵ تەمەنی 27 ساڵانە، پیشەی ئافرەتی ماڵە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بونی نیشانەکانی ڕو لەشاری هەولێر دەکات بۆ وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری، بەهۆی بونی نیشانەکان و گومالێکردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربون و چەندین ڕێکاری دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکی دەگیرێتە بەر، لە ئێستادا لەشاری هەولێر لەژێر چاودێری چڕ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، جەخت دەکەنەوە لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەکاتی بونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ، پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە، یان هاوڵاتیانی بەرکەوتوانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوت. 

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردووە، تا ئێستا دوای بونی چەندین حالەتی گومانلێکراوی نەخۆشی تای خوێن بەربون لە هەرێمی کوردستان و هاتنیان بۆ نەخۆشخانە و بەدواداچون و پشکنین بۆ گومانلێکراوان لەماوەی مانگی ڕابردو، دەرەنجام تەنها دو حالەت دەستنیشانکراون و پشتڕاستکراوەتەوە.

دەشڵیت، "لەو دو نەخۆشەی كە تۆماركراون حالەتێکیان لەشاری دهۆک بو کە هەفتەی ڕابردو لەبەر قورسی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و حالەتی دوەم بە تەواوی چاکبوەوە و لە نەخۆشخانە دەرچوە.لەگەڵ حالەتێکی ئەمڕۆی شاری موسڵ کە ئێستا لەشاری هەولێر چارەسەر وەردەگرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP