هەرێم نیوز
وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ساڵانە 50 هەزار منداڵ لە ئێران بە هۆی پیسبوونی هەوا گیان لەدەست دەدەن.
محەمەد رەزا زەفەرقەندی وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ساڵانە 50 هەزار منداڵ لە ئێران بە هۆی پیسبوونی هەوا گیان لەدەست دەدەن دەشڵێت، 30 هەزار کەسیش بە ڕووداوی هاتوچۆ لەو وڵاتە گیان لەدەست دەدەن.
وەزیری تەندروستی ڕاشیگەیاند، وەزارەتەکەی لەکاتی دەستبەکاربوونیدا 97 ترلیۆن تمەن قەرزار بووە.
هەروەها سەرۆکی زانکۆی (شەهید بەهەشتی) بۆ زانستە پزیشکییەکان، کێشەی دارایی و ڕۆیشتنی شارەزایان بۆ دەرەوەی وڵات و کۆنی ئامێرە پزیشکیەکان و کەمی سەرچاوەی ئاڵنگاری بۆ زانکۆکە زانی .