هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕیاز لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا کۆبووەتەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە سەروبەندی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ئەنجامدرا، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری ڕیازی پایتەخت بە ئامادەبوونی ترەمپ بەڕێوەدەچێت.
ئەمە یەکەم دیداری سەرکردەکانی هەردوو وڵاتە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت.
ئەم دیدارە لەڕووی قبوڵکردنی نێودەوڵەتی و پێگەی حکومەتی نوێی سوریا گرنگییەکی زۆری هەیە، هەروەها بۆ ئەحمەد شەرع زۆر چارەنووسسازە کە مێژوویەکی فەرماندەیی هێزەکانی قاعیدەی هەیە.