هەرێم نیوز
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: گەیشتن بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ئێمەیە و نامانەوێت هیچ وڵاتێک تێکەڵی کاروباری ئێمە بێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شەوی رابدوو رایگەیاند، لەگەڵ ئێران نزیکین لە ڕێککەوتن، چونکە ئێران نایەوێت هێرشی بکرێتە سەر، بەڵکو وەک ئەمریکا ڕێککەوتنی دەوێت.
وتیشی: بەبێ ئەوەی پێویست بکات ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆمباران بکرێت، لەگەڵ ئێران ڕێک دەکەوین.
ترەمپ ئاماژەی باوەشداوە، دەمەوێت ئێران پارێزراو بێت و نەتەوەیەکی سەرکەتوویان هەبێت، بەڵام نابێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت، ئەم بابەتەشمان لەگەڵ ئەوان یەکلا کردووەتەوە.