هەرێم نیوز
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئایاری 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاووتوێ دەكات.
ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری دەدرێت و نرخەکەشی دیاری دەکرێت. بەپێی زانیارییەکان نرخەکە بەپێی کاتژمێردەبێت.
تەوەری دووەم لەبارەی ئامادەکردنی راپۆرتی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمە و راسپاردەکان قسە و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.