دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

چیرۆکێکی شی جینپینگ و دایکی

لە ڕۆژی دایک لە چین، چیرۆکێکی کاریگەر لەسەر سەرۆکی چین شی جینپینگ و دایکی شی جینپینگ

لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا شی جینپینگ لە ناوچەی ژێنگدینگ کار دەکات و لە ئۆفیسێکی سادەی حکومیدا دەژیا. دۆشەکەکەی کە پینەدار بوو، کە سەرنجی ستافەکەی ڕاکێشا، دیاری دایکی بوو، کە بە دەستی خۆی لە جل و بەرگی کۆنەوە بۆی دوری بوو و هەر لەو کاتەوەی کە لە تەمەنی پانزە ساڵیدا ماڵی بەجێهێشت و وەک "گەنجێکی ڕۆشنبیری" لە گوندێکی هەژاردا (یانعان) بژی، هێشتبوویەوە. 

دایکی نەک هەر خۆشەویست بوو، بەڵکو توند بەدسپلین بوو. هەرچەندە شی سەرقاڵی کارەکانی بوو، بەڵام نامەی بۆ دەنووسی و بیری دەخستەوە کە دیسپلیندار بێت و خۆی لە گەندەڵی بەدوور بگرێت و خێزانەکەی ناچار دەکرد کە سوود لە پۆستەکەی وەرنەگرن. ئەو پێی وابوو پەروەردەکردنی منداڵ بەرپرسیارێتییەکە کە دایک و باوک ناتوانن خۆیان لێ بدزنەوە

شی جینپینگ لە ژینگەیەکی سادە و زەحمەتکێشدا گەورە بووە، لە گوندی لیانگجیاهێ ژیاوە و لە کێڵگەکاندا کاركردووە و ژیانی لەگەڵ کۆڵبەرەکاندا بووە. ئەم ئەزموونە تێڕوانینی بۆ ژیان و چەمکەکانی “واقیع” و “خزمەتکردنی گەل”ی فێر کرد. 

خۆشەویستی دایکی بۆ شۆڕشی گەل، شێوازی ژیانی سادەی و پشتیوانی لە قوتابخانەکانی ناوچە هەژارەکان، وای لێکرد ببێتە نمونە. کاتێک شی بوو بە سەرۆک کۆمار، بە ڕاستگۆیی لەگەڵ بەهاکانیدا مایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەوانەی بەدوای ساماندا دەگەڕێن شیاو نین بۆ پۆست و ئەوانەی پۆستیان هەیە نابێت بەدوای ساماندا بگەڕێن"

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە کاتی پشووی فێستیڤاڵی بەهاردا لە ساڵی ٢٠٠١، دایکی دڵنیای کردەوە، “باشترین دیاری بۆ ئێمە ئەوەیە کە تۆ بە خۆبەخشییەوە کارەکانت ئەنجام بدەیت”. 

چیرۆکی دۆشەکێکی پینەدار و جانتایەکی بچووک کە لەسەری نووسراوە "دڵی دایکێک"، کۆی پەیوەندییەکی ناوازەی نێوان دایکێک و کوڕ، هەروەها بناغەی مرۆیی بۆ گەشتی سەرکردەیەک دابین دەکات کە بڕیاریدا داهاتووی نەتەوەیەک بخاتە سەر شان، ئەمڕۆ کە لە چین یادی ڕۆژی دایک دەکەنەوە، ئەم چیرۆکە خۆشەویستی دایک تەنیا لە ناسکی و خەمخۆریدا نییە، بەڵکو لە بەرزکردنەوەی بەهاکاندایە، هەروەها لە بوون بە نموونە و ڕووناکییەک کە منداڵەکانی بەرەو بەرپرسیارێتی و ڕاستگۆیی و خزمەتکردن بە کەسانی دیکە ڕێنمایی دەکات

و/ هەڵۆ حەسەن 

سەرچاوە:
https://arabic.cgtn.com/news/2025-05-11/1921534279302746113/index.html



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP