دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

تێلگرام؛ لە یەک رۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵمان بلۆککردوە

هەرێم نیوز

بەرپرسانی سەرپەرشتیاری ئەپڵیکەیشنی “تەلەگرام” ڕایانگەیاند کە لە ماوەی یەک ڕۆژدا زیاتر لە 500 هەزار گروپ و کەناڵ لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بلۆک کراون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵێکی گەورەی سڕینەوەی ناوەڕۆکی نەشیاو.

بەپێی ئەو داتایانەی لە پێگەی رەسمی پلاتفۆڕمی تێلەگرام بڵاوکراونەتەوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و 810 و 95 گروپ و کەناڵ بلۆککراون، تەنها دوێنێ پێنجشەممە 519 هەزار و 645 گروپ و کەناڵ بلۆک کراون.

ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 34 ملیۆن و 913 کەناڵ و گروپ سڕاونەتەوە، کە پەیوەندییان بە تیـ.ـرۆرەوە هەبووە.

لە ساڵی 2024 ەوە کۆمپانیاکە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنەرانی و چاودێریکردنی لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە چڕتر کردووەتەوە، بەو هۆیەوە ئاسانتر دەتوانێت دەستی بەو کەناڵانە بگات کە مەرجەکانی بەکارهێنان پەیڕەناکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP