دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

نزیکەی 500 کەس ڕەتی دەکەنەوە دابمەزرێن

هەرێم نیوز
پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە لیستێکدا 500 کەس ناویان بۆ دامەزراندنی حکومەت هاتووەتەوە و بەڵام رەتیدەکەنەوە.

دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لە ئاگادارییەکدا بۆ ئەو کەسانەی ناویان لە لیستێکدا هاتووەتەوە بۆ دامەزراند و ڕایگەیاند:  "ئاگاداری ئەم کەسانە دەكەینەوە كە لە لیستی خوارەوەدا ناویان هاتووەو لە دامەزراندنی (500) میلاكی گرێبەستی سنوری پاریزگای هەڵەبجەدا دامەزراون".

زیاتر ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: "بەڵام لەلایەن فەرمانگەكانیانەوە ئاگاداركراوین نایانەوێت دابمەزرێن".

ئەوەشی خستەڕوو:  "بۆ كۆتار جار ئاگاداریان دەكەینەوە ئەگەر ئەیانەوێت دابمەزرێن تاوەكو رێكەوتی 12/5/2025 پەیوەندی بكەن بە بەرێوەبەرایەتی كارگێڕی و خۆیەتی دیوانی پارێزگامانەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP