هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی ئاكرێ ڕایگەیاند: "بەهۆی سزادانی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان نرخی ئەمپێری كارەبا کەمکرایەوە".
قائیمقامیەتی قەزای ئاكرێ لە ڕاگەیەنراوێكدا لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان ڕایگەیاند: "سێ مۆلیدە لە ناوچەكانی ئاكرێ سزادراون و پارەی كارەباكەیان كەم كردۆتەوە".
دەشڵێت: "لیژنەی مۆلیدەكانی قەزای ئاكرێ بڕیاریان داوە بەهۆی سەرپێچی لەلایەن هەندێك خاوەن مۆلیدەوە، سزای ئەو مۆلیدانە دراوە".
باسی لەوەشکرد: "بەجۆرێك مۆلیدەی گەڕەكی (بیوك) بە بڕی 1000 دینار بۆ ئەمپێرێك كەم كراوەتەوە و مۆلیدەی گەڕەكی (شۆڕش) بە بڕی 500 دینار و مۆلیدەی گەڕەكی (خرپە ژێری) بە بڕی 2000 دینار بۆ ئەمپێرێك كەم كراوەتەو".
لەلایەکی دیکەوە، نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی 4 لە چەند ناوچەیەكی سنووری دهۆك بەم جۆرە بووە كەڵەكچی: 11 هەزار و 500 دینار، چڕە: 13 هەزار و 500 دینار، بەردەڕەش: 13 هەزار و 750 دینار، شێخان: 13 هەزار دینار و ڕۆڤیا: 13 هەزار و 500 دینار.