هەرێم نیوز
هاوڵاتییەکی خەڵکی بوکان بە هۆی پۆشینی "جلی کوردی خاکی" وەک میوان لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی دەستگیرکرا
ئەمڕۆ شەممە 3ی 5ی 2025 ، ئیبراهیم مەردانی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بوکان، بە هۆی ئامادەبوونی میوانان بە "جلی کوردی خاکی" لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەیدا، لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەکرێگیراوان ئەم هاوڵاتیەیان دەستگیرکردووە و بەبێ فەرمانی دادوەری گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێن و بارودۆخی ئیبراهیم مەردانی لەبەردەستدا نییە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوویدا کە پێشتر 58 هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، بوکان و پیرانشار بە هۆی لەبەرکردنی جلی خاکی لە ڕێوڕەسمی هاوسەرگیریدا بانگهێشت کرابوون و دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە.