هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک لە دووری 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی خانەقین ڕوویدا.
کاتژمێر 07:31 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، بومەلەرزەیەک بە پلەی 2.9 ڕێختەر لە قوڵای هەشت کیلۆمەتر ژێر زەوی ڕوویدا.
بەپێی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە، لە دووری 11 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی خانەقین ڕوویداوە.
بوومەلەرزەكە چەند چركەیەكی خایاند و زۆربەی دانیشتوانی شارەكە و دەوروبەریشی هەستیان پێ كرد، هیچ زیانێكی داراییشی بە دوای خۆیدا نەهێنا.