دواین هەواڵ

کوردستان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئۆجەلان: ئۆندەر کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو

هەرێم نیوز 

عەبدوڵا ئۆجەلان رایگەیاند، بە کۆچی دوایی سڕی سوورەیا ئۆندەر ئەنادۆڵ و تورکمانەکان رۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستدا، ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو، ئەم هیوایە هەرگیز ناتوانرێت بە تەواونەکراوی بمێنێتەوە.

دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان :

کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیزمان خەمێکی قوڵی لە دڵماندا چاند. ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو. 

نەریتی ئەنادۆڵ و تورکمان ڕۆڵەیەکی گەورەی لەدەستدا، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی جوگرافیاکەمان هەڤاڵێکی گەورەیان لەدەستدا. 

ڕێزێکی زۆرم بۆ یادەوەرییەکەی هەیە، کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە. 

شارەزایییەکی وەستایانە هەبوو لە گۆڕینی هەموو نەرێنییەکان بۆ ئەرێنی. شوناسێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتووری ئاشتی بوو.

ئەو زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو. 
ئەم هیوایە هەرگیز ناتوانرێت بە تەواونەکراوی بمێنێتەوە. ئەوەی بۆ هەموومان گرنگە، هەڵگرتنی ئەم ڕۆحە بەرەو ئاشتی و تاجی لە سەر ناوی سری سورەیە ئۆندەر.
جارێکی تر پەرۆشی هەمیشەیی خۆم بۆ یادەوەری تۆ دەرئەبڕم. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەنرخەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەموو گەلەکەمان دەکەم. 
پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هەموو لایەک.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان 
٣ی ئایاری ٢٠٢٥



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP