دواین هەواڵ

کوردستان‌

 19 کاتژمێر پێش ئێستا

سری سورەییا ئۆندەر كۆچی دوایی كرد

هەرێم نیوز

دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتە لە نەخۆشخانە، کەمێک پێش ئێستا سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەم پارتی کۆچی دوایی کرد.

ئەو پەرلەمانتارەی دەمپارتی کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای مانەوەی بۆ18 رۆژ لە نەخۆشخانەدا ئەمڕۆ لە تەمەنی 62 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ئەوە لەكاتێكدایە شەوی 15ـی مانگی ڕابردو سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی، توشی جەڵدەی دڵ بوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و هەمان شەو نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

سری سورەیا ئۆندەر لەگەڵ پەروین بوڵدان، سەرۆكایەتی شاندی دەم پارتی دەكەن بۆ پڕۆسەی نوێی ئاشتی لە توركیا كە لە كۆتاییەكانی ساڵی ڕابردوەوە دەستیپێكردوە و لەو ماوەیەدا سێجار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكە كۆبونەتەوە.

ئۆندەر و بوڵدان لەو ماوەیەدا لەگەڵ زۆربەی پارت و لایەنە سیاسیەكانی توركیا كۆبونەتەوە و كۆتا دیداریشیان ڕۆژی 10ی مانگی ڕابردو بوو كە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆكی توركیادا كۆبونەوە و ئەوە دواین جوڵەی سیاسی ئۆندەر بوو.

سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، لە ساڵی 1962 لە پارێزگەی سەمسووری باکووری کوردستان لە دایک بووە؛ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی و تاوەکوو قۆناغی دوو بەردەوام بووە.

ئۆندەر، لە دوایین هەڵبژاردنـی 2023ی پەرلەمانیی تورکیادا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتیش بوو.

ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریی 2013 - 2015 هەبوو و له‌ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ی ئه‌م ساڵیش هه‌مان ڕۆڵی هه‌بووه‌. 

ئۆندەر بێجگە لە کاری سیاسی هاوكات کاری ڕۆژنامەنووسی، دەرهێنانی فیلم، سیناریۆنووس و ئەکتەریشی کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP