دواین هەواڵ

جیهان‌

 24 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران: هەڕەشە قەبوڵ ناکەین و گومان لە نیازپاكی ئەمریكا دروست بووە

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا، جەخت لە هەڵوێست و هەنگاوەکانی درێژەدان بە دانوستان دەکاتەوە و ئاماژەی داوە، بەدەر لە درێژەدان بە ڕەوتی دیبلۆماتی و ئامادەیی بۆ دانوستان، بە هیچ شێوەیەک فشار و زمانی هەڕەشە قەبووڵ ناکەین.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوابەدوای نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران و ڕاگەیاندنی ئامادەیی بۆ هەڵبژاردنی ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە ناپێویست و دەستکردەی کە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیە ئاشتیخوازانەی ئێران دروست بوە، تاران بە هەنگاوێك کە لەسەر بنەمای نیازپاکی و پشتیوانی دەسەڵاتی نیشتمانی و متمانەی نەتەوەیی بو، لەگەڵ ئەمریکادا کەوتە وتوێژی ناڕاستەوخۆوە.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە، سەرۆک کۆماری ئێران بە نیازپاکی و بە پشتیوانی خۆڕاگری گەلی ئێران هەنگاوی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا ناوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەشی داوە، لە سێ گەڕی ڕابردووی دانوستانەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر بنەمای ماف و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەنگاوی ئاشتیانە لە پرسی ئەتۆمی و کۆتایی هێنان بە سزا و گەمارۆکان ناوە، ئێستاش پابەندە بەردەوام بێت لە ڕەوتی دانوستانەکان، بەڵام بە هیچ شێوەیەک هەڕەشە و فشار قەبووڵ ناکات.

هەروەها هەر سزایەک کە لە بەرژەوەندی گەلی ئێران بدات، دژبەری ماف و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە، هەربۆیە درێژەدان بە سیاسەتی سزادانی کۆمپانیا بازرگانی و ئابوورییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکەین و ئەم هەنگاوەی ئەمەریکاش لەلایەن گەلی ئێرانەوە بە نیاز خراپی ئەمەریکا بەرانبەر بە ڕەوتی دیبلۆماتی چاوی لێدەکرێت، هەربۆیە سەپاندنی سزاکان جگە لە دووبارە کردنەوەی ئەزموونە شکست خواردووەکانی پێشوو هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت.

ئەوەلەكاتێكدایە ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە هەڕەشەی سەپاندنی سزای کرد بەسەر کڕیارانی نەوتی ئێراندا، ئەوەش دوای دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بو ڕۆژی شەممە لە ڕۆما بەڕێوە بچێت.

ترەمپ دەڵێت، "دەبێت لە ئێستاوە کڕینی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران بوەستێت و هەر وڵاتێک یان کەسێک ئەو بەرهەمانە لە ئێران بکڕێت، ناتوانێت بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP