هەرێم نیوز
سوپای ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە "هێزه‌كانیان لە باشووری سووریا جێگیر بوون" و ڕایدەگەیەنێت، کە ئامادەن بۆ ڕێگری‌کردن لە "هێزە دوژمنکارەکان" بۆ چوونە ناو ناوچەکانی درووز.
سوپاى ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكى كورتدا ده‌ڵێت، "سوپا له باشوورى سووریا بڵاو بووه‌وه، ئاماده‌ییش هه‌یه بۆ رێگرتن له‌وه‌ى هێزه نه‌یاره‌كان بچنه ناوچه درووزییه‌كان"، هه‌روه‌ها سوپا دووپاتى كردووه‌ته‌وه چاودێریى پێشهاته‌كان ده‌كات، هاوكات له ئاماده‌باشیدایه بۆ به‌رگریى و ته‌واوى سیناریۆكان. سوپاى ئیسرائیل روونى ناكاته‌وه له‌وه‌ى چه‌ند سه‌ربازى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ناوچه‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌یان به وردى دیارى نه‌كراوه.
ئاماژە بەوەشدراوە، "پێنج هاووڵاتى سووریا درووز شه‌وى رابردوو ره‌وانه‌ى ئیسرائیل كراون بۆ چاره‌سه‌ر".
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ حكوومه‌تى ئیسرائیل بڕیارى دا بۆ به‌رگریكردن له درووزه‌كانى سووریا، سوپا بخاته ئاماده‌باشییه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل و وه‌زیرى به‌رگرى واژوویان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه كرد، شه‌وى رابردووش ئیسرائیل نزیكه‌ى 20 هێرشى بۆ سه‌ر سووریا ئه‌نجام دا.