دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگرتنی هێرشێکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا دەکات

هەرێم نیوز 

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و هەوڵەکانی بۆ زیاتركردنی ئاڵۆزییەکان لە سووریا به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر دیمه‌شق و ناوچه‌كانی دەکەم. 


رۆژی شەممە 3ـی 5ی 2025، گییەر پیدەرسن، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی هێرشەکانی ئەم دوایانەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا نووسیویەتی: بە توندی ئیدانەی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل و هەوڵەکانی بۆ زیاتركردنی ئاڵۆزییەکان لە سووریا به‌تایبه‌تی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر دیمه‌شق و ناوچه‌كانی دەکەم.

هەروەها نوێنەری نەتوەیەکگرتووەکان لە سووریا داوای لە ئیسرائیل كرد دەستبەجێ ئەو هێرشانە ڕابگرێت.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مڕۆڤیش لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئیسرائیل لە درەنگانی شەوی هەینی نزیکەی 20 بنکەی سەربازی لە سووریا بۆردومان کرد.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی سانا بڵاوی کردووه‌تەوە، سوپای ئیسرائیل ناوه‌ندیی پارێزگای دیمەشق، باشوور و ڕۆژئاوای سووریای بۆردومان کرد.

لای خۆشییەوە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی داوە، هێزەکانیان چەند شوێنێکی سەربازی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و ژێرخانی مووشەکیان لە سووریا بۆردومان کرد.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو شەڕ لەنێوان چەکدارانی درووز لەلایەک و چەکدارانی سەر بە دەسەڵات و هێزەکانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ لەلایەکی دیکە لە شارۆچکەکانی جرمانە و سەحنایە لە پارێزگای ڕیفی دیمەشق و لە چەند ناوچەیەکی شاری سوەیدا لە سووریا ڕووی دا.

دوای چەند کاتژمێرێک لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ نزیک کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریا،  شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە، سوپای ئیسرائیل نزیکەی 20 هێرشی ئاسمانی کردە سەر ریفی دیمەشق و چەند ناوچەیەکی جیاوازی سووریا و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی کوژرا و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP