دواین هەواڵ

جیهان‌

 15 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەردۆغان: کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر نیگەرانی کردم

هەرێم نیوز 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى تورکیا بە بۆنەى کۆچى دوایى سرى سورەیا ئۆندەر پەیامێکى هاوخەمى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، رەنجى زۆرى بۆ تورکیایەکى بێ تیرۆر کێشا.

ئەردۆغان لە پەیامى هاوخەمییەکەى کە لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتى، زۆر دڵگران بووم بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانى تورکیا، خودا رەحمى پێبکات و پرسە و سەرەخۆشى ئاراستەى بنەماڵە و ئازیزانى لە دەم پارتى و پەرلەمانى تورکیا دەکەم.

ئەردۆغان دەڵێت، دوایین جار کە چاوى بە سرى سورەیا ئۆندەر کەوتووە، لە کۆشکى سەرۆککۆمار بووە و لە گفتوگۆکانیاندا بیروڕاى بەرهەمداریان ئاڵوگۆڕ کردووە.

هەروەها نووسیویەتى، باوەڕم وایە دەگەینە ئامانجی "تورکیایەکى بێ تیرۆر" کە سری سورەیا ئۆندەر لەم دواییانەدا کارى بۆى کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP