هەرێم نیوز
جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق سەبارەت بە "کۆنتڕۆڵکردنی هەندێک لایەنی ناو هێزەکانی حهشدی شهعبی بەردەوامن، هەڵوێستێک کە واشنتن "بە تایبەتی و بە ئاشکرا" جهختی له یهكلایی كردنهوهی كردوهتهوه.
ڤیکتۆریا تایلۆر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی کوتلە چەکدارەکان و ڕاستییەکانی پشت ئەو داواکاریانە، ڕایگهیاندوه، "ئەوە هەڵوێستێکی لەمێژینەی ئەمریکایە، کە نیگەرانه سەبارەت بە هەندێک گروپی چەکداری نزیک لە ئێران له عێراق و ئێمە وەک گروپی تیرۆریستی دەستنیشانمان کردوە و کە لە چوارچێوەی هێزەکانی حهشدی شهعبیدان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەمیشە بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی تایبەتیش وتومانە کە حکومەتی عێراق پێویستی بە هەنگاونان هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو گروپانە، ئەوە تەنها لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە، ئێمە پێمانوایە لە بەرژەوەندی عێراقیشدایە، ئەو گروپانە هیچ ڕۆڵێکیان لە پاراستنی ئاسایشی عێراقدا نییە".
راشیگەیاند: "گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامن سەبارەت بەوەی نەک تەنها عێراق بتوانێت هەنگاو بنێت بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری و سەروەری، بەڵکو گفتوگۆ دهكرێت كه چۆن دەتوانین لەگەڵ هاوبەشی ئەمنی نێوان ئەمریکا و عێراق بەرەو پێشەوە بچین و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن".