دواین هەواڵ

جیهان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: لە هەمووکات زیاتر سوورین لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا

هەرێم نیوز

سەبارەت بە دواخستنی دانوستانەکانی ڕۆژی شەممە لەگەڵ ئەمریکا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کە تاران لە هەموو کاتێک زیاتر سوورە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. دەشڵێت: ئێمە لەگەڵ لایەنی عومانی و ئەمریکی، بە هۆکاری لۆجستی و تەکنیکی بڕیارماندا خولی چوارەمی دانوستانەکان دوابخەین.

عێراقچی دەڵێت: لە لایەنی ئێرانەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیرادەی ئێمە بۆ گەیشتن بە چارەسەری دانوستاندن ڕووی نەداوە.

باس لەوەش دەکات:" لەڕاستیدا ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر سوورین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ: ڕێککەوتنێک کە کۆتایی هاتنی سزاکانی سەر ئێران مسۆگەر بکات و متمانە دروست بکات کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ هەمیشە بە ئاشتیانە دەمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا دڵنیا بێت لەوەی کە مافەکانی ئێران بە تەواوی ڕێزیان لێ بگیرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP