هەرێم نیوز
ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا)، رایگەیاند، ڕێککەوتنێکی سەرەتایی کراوە بۆ ئاگربەستی شەڕ لەجەرماناو ئەشرەفیەو سەحنایە لەلادێکانی دیمەشق، ئەمەش دوای پێکدادانی چەکداریی لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی سوریاو دروزەکان کە بەهۆیەوە کوژراوو برینداری لێکەوتەوە.
بهگوێرهى ههواڵێكى ئاژانسی هەواڵی سوریا (سانا) بڵاویکردەوە، ئەو ڕێککەوتنە، لەمیانی کۆبونەوەیەکدا کراوە کە پارێزگارەکانی گوندەواری دیمەشقو سوەیداو قونەیتەرەو هەروەها ژمارەیەک کەسایەتی کۆمەڵایەتی، ئامادەیبون.
ئاژانسی سانا لەزاری عامر شێخ پارێزگاری گوندەواری دیمەشقەوە بڵاویکردەوە کە لەگەڵ پارێزگارەکانی سوەیداو قونەیتەرە سەردانی ئەشرەفیە سەحنایایان کردوەو لەگەڵ کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکان کۆبونەتەوەو جەختیان لەسەر گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت کردەوەو جهختیش لهسهر ئهوه كرایهوه، پاراستنی ئاسایشی سوریا لەئەستۆی هەموو لایەنێکە.
ئهوهشى وتوه، "ئاسایشی گشتیی ژمارەیەک کەسی لەیاسا دەرچوی لەئەشرەفیە سەحنایا دەستگیرکردوەو ههموانیش كۆكین لهسهرئهوهى دەبێت چەک تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، بەرامبەر بەسوکایەتیکردن بەپیرۆزییە ئاینییەکانو بەتایبەتی پێغەمبەر (د.خ) نابورینو نەرمیی نانوێنین، فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی بۆمبارانی هێزە ئەمنییەکانی لەئەشرەفیە سەحنایا کردوەو لەئەنجامدا ئەفسەرێکی ئەمنی کوژراوە".
ئهمهش لهكاتێكدایه، دواى هێرشى هێزهكانى شهرع بۆسهر دروزهكان، دوێنێ چوارشەممە، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیکردەسەر گوندەواری دیمەشقو ناوچەی ئەشرەفیەو سەحنایاو ژمارهیهكى زۆر لهو هێزانه كوژران.