هەرێم نیوز
وتەبێژی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی ناو شاری سلێمانی دەچێتە چوارچێوەی پڕۆژەی روناكی، دەشڵێت، لە ئێستادا (10) گەڕەك و (13) هەزار هاوبەش لە سلێمانی چونەتە ناو پڕۆژەی روناكی
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، شەوی رابردوو، قۆناغی دووەم پرۆژەی روناكی لە شاری سلێمانی چووە قۆناغی جێبەجێكردنەوەو، كارەبای گەرەكانی هەواری تازەو بەشێكی توی مەلیك بوون بە (24) كاتژمێری لە چوارچێوەی پڕۆژەی روناكی.
وتیشی: لە ئێستادا لە پارێزگای سلێمانی نزیكەی (13) هەزار هاوبەشی كارەبا، (24) كاتژمێر كارەبایان هەیەو لەئێستادا ژمارەی ئەو گەڕەكانەی لە سلێمانی چوونەتە چوارچێوەی پرۆژەی روناكی گەیشتووەتە (10) گەڕەك و تا كۆتایی ئەمساڵ پرۆژەی روناكی تەواوی ناو شاری سلێمانی دەگرێتەوەو كارەباكەیان دەبێت بە (24) كاتژمێر.