هەرێم نیوز
پاش ئەوەی دوێنێ پیاوێک لە کەرکووک ڕفێندرا، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و پۆلیس بكوژەکەی دەستگیرکردووە.
دوێنێ له كهركوك ئەو هاوڵاییە کە ناوی "مام عەلی"ییە ڕفێندرابوو، کە بەوتەی شایەتحاڵێک، پێش کوژرانی پەیوەندی بە ماڵەوە کردووە و وتویەتی، "کەسێک دەیەوێت لە شۆراوە خانوو بکڕێت و دەیگەیێنمە ئەوێ." دواتر دەنگی نەماوە.
ئەمڕۆ هەینی سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، ئەو کەسە دانیشتووی گەڕەکی فەیلەقی کەرکوک بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەنی تایبەتی پێبووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لەنێو کەلاوەیەکی گەڕەکی شۆراوە دۆزراوەتەوە.