دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بە خۆرایی پێشکەش بە حاجیان دەکرێت

هەرێم نیوز

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ خزمەتگوزارییەکی دیکە پێشکەش بە حاجیان دەکرێت ئەویش دابیکردنی سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بەخۆراییە بۆ هەموو حاجیانی کوردستان.

کاروان ستونی گوتەبێژی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایگەیاند ئەم هەنگاوە لە ئەنجامی  هەماهەنگی و پەیوەندی توند و توڵی سەرۆکی شاندنی حاجیانی کوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی) لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقییەوە هات بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی حاجیان و هاوکاریکردنیان.

گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان هەروەها ئەوەیشی خستەڕوو کە سەرۆکی شاندنی حاجی کوردستان (شێخ نیاز راغب نەقشبەندی)،بەردەوامە لە پەیوەندیدایە بۆ ئەوەی هەرچی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەوە بۆ ئەمساڵ بە جیاوازی ساڵانی رابردوو پێشکەش بە حاجیانی کوردستان بکرێت.

کاروان ستونی هەروەها رایگەیاند بە پێی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵ کۆمپانیای کنان کە بریکاری سەرەکی کۆمپانیای ئیس تی سی سعوودی کراوە هەر حاجییەک سیم کارتێکی ئەنتەرنێت کە ٥ گیگا بایت ئەنتەرنێت و ١٢٠ خولەک پەیوەندی لەخۆدەگرێت بە خورایی لە دەروازەی عەرعەر بە حاجیانی گەشتی وشکانی و لە شاری مەککەی پیرۆزیش بۆ حاجیانی گەشتی ئاسمانی پێشکەش دەکرێت و ئاماژەی بەوەیشدا کە کۆمپانیای ئیس تی سی یەکێکە لە کۆمپانیا هەر بەناوبانگەکانی سعوودیە کە خزمەتگوزارییەکی باشی ئەنتەرنێت و پەیوەندی پێشکەش دەکات

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان داوا لە هەموو ئەو هاووڵاتیانەی کوردستان دەکاتەوە کە ئەمساڵ ناویان بۆ پرۆسەی حەج دەرچووە لەکاتی گەیشتنیان بۆ سعوودیە سیم کارت مەکڕن چونکە بەخۆرایی بۆیان دابین کراوە 

گوتەبێژی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ( کاروان ستونی)هەروەها ئەویشی خستەڕوو کە سەرەڕای دابینکردنی سیم کارتی ئەنتەرنێت و پەیوەندی بۆ حاجیان بۆ هەر پاسێکی حاجیان بە رێگای وشکانی راوتەرێکی ئەنتەرنێت دابین دەکرێت کە ٣٠ حاجی دەتوانن سوود لە ئەنتەرنێتەکەی وەربگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP